بەپەلە: ئەمەریکا بۆ ئەم مەبەستە باری نائاسایی ڕادەگەیەنێت

پێدەچێت قەیرانەکە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا خراپتر و خراپتر بێت کە وای لە سەرۆک جۆ بایدن کرد کە بڕیارێکی چارەنوسساز بدات بۆ ڕاگەیاندنی باری نائاسایی

سەرۆک جۆ بایدن دۆخی نائاسایی لە ویلایەتە یەکگرتووەکان لە دژی کەمبوونی ئەگەری کەمی توانای دروستکردنی کارەبا لەو وڵاتە ڕاگەیاند

کۆشکی سپی گوتی: “سەرۆک باری نائاسایی ڕاگەیاند بەهۆی هەڕەشەکانی توانای بەرهەمهێنانی کارەبای پێویست بۆ ئەوەی داواکاریی بەکاربەران دابین بکات”

بۆچی؟

بەگوتەی بایدن، کۆشکی سپی گوتی چەند فاکتەرێک هەڕەشە لەتوانای ئەمریکا دەکەن بۆ بەرهەمهێنانی ئەو کارەبایەی پێویستی پێیە

دانیشتوانی چەندین ویلایەتێک لە ڕۆژئاوا و ڕۆژئاوای ناوەڕاست هۆشداریان دا لەوەی کە ئەم هاوینە بەهۆی پلەی گەرمای نائاسایی وشکەساڵی ئەگەری رۆیشتنەوەی کارەبا هەیە

سەرۆک بۆ ماوەی دوو ساڵ لەئەرکی هاوردەکردنی چەند پارچەوە یەکەیەکی خۆر کە لەکەمبۆدیا و مالیزیا و تایلەند و ڤێتنامەوە هاوردە دەکرێن لێخۆشبوو

قەیرانی بەنزین

سەرۆک جۆ بایدن گوتی کە بەڕێوبەرایەتیەکە پێناچێت بتوانێت دڵنیا بێت لەوەی کە نرخی بەنزین و خۆراک لە وڵاتەکەدا بەم زووانە دابەزێت

بایدن، وتیشی: “ئێستا چەندین ڕووداو ڕوودەدەن، بەڵام پێناچێت بەم زووانە نرخی بەنزین کەم بکەینەوە”

بایدن، وتیشی: “ناتوانین هیچ هەنگاوێکی دەستبەجێ بگرینە بەر کە بزانم نرخی بەنزین کەم بکەینەوە بۆ 3 دۆلار بۆگالۆن و ناتوانین بە نرخی خۆراک ئەو کارە بکەین، لەگەڵ ئەوەشدا دەسەڵاتدارانی ئەمریکا دەتوانن بە بڕینی خەرجیەکانی تر ئەو کارە بکەن

بایدن گوتی دەکرێت ئەو هەنگاوانە پەیوەست بن بە بەرزکردنەوەی باج لەسەر کۆمپانیاکان و دەوڵەمەندترین هاوڵاتیان و بایدنیش گوتی یەکێک لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک و سووتەمەنی لە ئەمریکا ئۆپەراسیۆنی سەربازی ڕووسیایە لە ئۆکرانیا

By ubnt

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *