تاوەکو ئێستا نزیکەی 2 ملیۆن کەس سەردانی پێشانگەی دوبەی ئێکسپۆ 2020 یان کردووە

پێشانگەی دوبەی ئێکسپۆ 2020 بەردەوامە. تاوەکو ئێستا نزیکەی دوو ملیۆن کەس سەردانی پێشانگەی دوبەی ئێکسپۆ 2020یان کردووە و دەیان کۆمپانیای راوێژکاری لەبواری هاتووچۆ و گەیاندن لە پێشانگەکە بەشدارن.

پێشانگەکە جگە لەوەی کە رووداوێکی بازرگانییە و گرنگترین کۆمپانیایەکی هەر وڵاتێک لە شوێنی وڵاتەکەیاندا ژووریان هەیە و دوایین بەرهەمەکانیان نمایشدەکەن، هاوکات بووەتە روخساری یەکە یەکەی وڵاتە بەشداربووەکان بەوەی کە گرنگرترین لایەنی کولتووری و مێژوویی، دەستکەوتە پیشەسازی و تەکنۆلۆژیاکانی خۆیان نمایش بکەن.

192 وڵات لەو پێشانگەیە ژووریان هەیە و نوێنەرایەتیی کولتوور و تەکنەلۆژیای وڵاتەکانیا دەکەن. تەنانەت ئۆفیسی هەر وڵاتێک بەشێوەیەک دیزاینکراوە کە دیدگە و مێژووی ئەو وڵاتە دەنوێنێت.

کێشەی گواستنەوە و جەنجاڵی شارەکان بووەتە یەکێک لە ئاڵنگارییەکان کە پێویستی بە چارەسەر و دیدگەی نوێوە هەیە.

بەشێک لەو کۆمپانیانەی لە پێشانگەی دوبەی ئێکسپۆ 2020 بەشدارن کە بەشێکیان راوێژکارین و بەشێکیشیان کۆمپانیای بواری دیزان و بیناسازی و رێگەوبانن، دەیانەوێت چارەسەری نوێ و پێشکەوتوو لەو بوارە بخەنەڕوو بەشێوەیەک بگونجێت لەگەڵ سەردەمی ئێستا و کێشەی جوڵە و هاتووچۆ چارەسەربکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 28-10-2021، بەختیار عەبدولعەزیز، نێدراوی رووداو بۆ دوبەی رایگەیاند: پرسی گواستنەوە، یەکێکە لە پرسە گرنگەکان لە پێشنگایەکی وەکو ئێکسپۆ، کە سێیەم گەورەترین چالاکییە لە دونیادا.

ماوەی 7 ساڵە ئامادەکاری بۆ ئەو پێشانگایە کراوە، بێگومان بیر لە پرسی گواستنەوەی گەشتیاران بۆ نێو پێشانگاکە و گەڕانەوەیان بۆ شوێنەکانیان کراوەتەوە بەبێ ئەوەی قەرەباڵغی دروست ببێت.

دوبەی ئێکسپۆ دەکەوێتە باکووری رۆژئاوای سەنتەری دوبەی، ناوچەیەکە ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئەوەی بکرێت بە دوبەیەکی نوێ تایبەت بە بزنسێکی گەورە.

دەوروبەری ناوچەکە لە رووی ژێرخانی ئابووری ئامادەکاری تەواوی بۆ کراوە، لە رۆژی کردنەوەی ئێکسپۆ کە تاوەکو ئێستا نزیکەی مانگێکە کراوەتەوە و هێشتا 5 مانگیش ماوە، 203 پاسی گەورە تەرخانکراوە بۆ گواستنەوەی گەشتیاران بۆ هەر شوێنێکی دوبەی بێ بەرامبەرە. 18 پاس تایبەتکراوە بۆ تیمی میدیایی و راوێژکاری و خاوەن کاری تایبەت کە رۆژانە دەبێت لەنێو ئێکسپۆدا بن.

چوار دەروازە بۆ نێو ئێکسپۆ دروستکراوە، دەروازەیەکیان بە میترۆ بەستراوەتەوە، 3 دەروازەی دیکەش هەن بۆ ئەوەی گەشتیاران بە ئاسانی بێنە نێو ئێکسپۆ بۆیە گەشتیاران بە ئاسانی هاتووچۆ بکەن بەبێ ئەوەی هیچ قەرەباڵغییەک دروست ببێت.

By ubnt

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *