ترامپ: پەیوەندیەکی باشم لەگەڵ سەرکردەکانی ڕووسیا و چیندا هەبوو

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لەو بڕوایەدایە کە ئیدارەکەی سەرکەوتوو بووە لە دروستکردنی پەیوەندی باش لەگەڵ ڕێبەرانی ڕووسیا و چین

ترامپ ڕۆژی سێشەممە لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ فۆکس نیوز گوتی: “ئەگەر سەیری ڕووسیا بکەین دەبینین ئەوە هەڕەشە نەبووە” کاتێک لەوێ بووم، ئێمە پەیوەندیەکی باشمان لەگەڵ ڕووسیا هەبوو.

ترامپ وتی: “من وەک هەر کەسێکی پێش خۆم سزام بەسەر ڕووسیادا سەپاندووە، کۆتایی هێڵی بۆری گازی تۆرێنت-2ی باکوورم داناوە”

ترەمپ ئاماژەی بە ئۆکرانیاش کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە لە کیێڤ بە سەرکردەکانی وتوە کە: “من شەڕ بۆ ئۆکرانیا ناکەم ، پێویستە بەرگری لەخۆیان بکەن”

سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا لە بەردەوامیدا وتی: سەیری چین بکە: کاتێک من سەرۆک بووم، هیچ بۆمبێک بە سەر تایواندا نەفڕیوە. سەرۆکی چین (شی جین بینگ) دەیزانی کە ناتوانێت بیکات.

ترامپ وتی: “من لەگەڵ هەردوو سەرۆک کۆماری چین و ڕووسیا مامەڵەیەکی باشم هەیە و ئەوەش باشە

By ubnt

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *