له‌نێوان حكوومه‌تی كۆماری توركیا و حكوومه‌تی ئیماراتدا ١٣ رێككه‌وتننامه له بواره‌كانی؛ پیشه‌سازیی به‌رگریی، ته‌ندروستیی، گۆڕانی كه‌شوهه‌وا، پیشه‌سازیی، ته‌كنه‌لۆژیا، كولتوور، كشتوكاڵ، بازرگانی، ئابووریی، گواستنه‌وه‌ی وشكانی، گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایی، لاوان، به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌سات، كه‌شناسی، په‌یوه‌ندییه‌كان و ئه‌رشیڤ، واژوو كران.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شانده‌كانی هه‌ردوو وڵات به سه‌رۆكایه‌تی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و شازاده‌ی جێنشینی ئه‌بوزه‌بی، شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌هیان، رێككه‌وتننامه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات واژوو كران.
رێككه‌وتننامه واژووكراوه‌كان بریتیین له هه‌ریه‌ك له یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی هاریكاریی له بواری ته‌ندروستیی و زانسته پزیشكییه‌كان، یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له بواری پلانی كه‌شوهه‌وا، یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی هاریكاریی له بواری پیشه‌سازیی و ته‌كنه‌لۆژیای پێشكه‌وتوو، یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی سه‌باره‌ت به هاریكاریی له بواری كولتووریی، راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌شی وه‌زیران له‌باره‌ی ده‌ستكردن به دانوستانی رێككه‌وتنی هاوبه‌شی ئابووریی گشتگیر له‌نێوان وه‌زیرانی بازرگانی توركیا و ئیمارات، یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی هاریكاریی له‌بواری كشتوكاڵدا، یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی هاریكاریی له‌بواره‌كانی گواستنه‌وه‌ی وشكانیی و ده‌ریایی، یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی هاریكاریی له‌بواری لاوان، یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی هاریكاریی له‌بواری به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخی له‌ناكاو، یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی هاریكاریی له بواری كه‌شناسیی، پرۆتۆكۆڵی هاریكاریی له بواری میدیا و په‌یوه‌ندییه‌كان، یاداشتنی نیازمه‌ندیی سه‌باره‌ت به ده‌ستكردن به كۆبوونه‌وه‌ی هاریكاریی له بواری پیشه‌سازیی به‌رگریی و پرۆتۆكۆڵی هاریكاریی له‌بواری ئه‌رشیڤدا.