توێژینەوەیەک ئەنجامە شۆککەرەکانی سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی میکرۆبەکان لە کیبۆردەکاندا دەرکردووە، کە زۆرێک لە ڕۆژێکدا بۆ ماوەیەکی زۆر کاریان لەسەر دەکەن، ئاماژەی بەوەشکردووە، میکرۆبەکان سێ هێندە زیاتریان هەیە لەوەی کە لە کورسییەکانی تەوالێتدا هەیە.
توێژینەوەکە کە وردەکارییەکانی لە ڕۆژنامەی “دەیلی مەیل”ی بەریتانی بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە کیبۆردەکە بە تێکڕا هەمان میکرۆبی زبڵەکانی ناو چێشتخانەکە لەخۆدەگرێت، لە کاتێکدا ماوسی کۆمپیوتەرەکە پیسترە لە ماتەی دەرگاکە.
ئهنجامهكهی جێی نیگهرانییه، بهتایبهتی كه كارمهندهكان رۆژانه چهندین كاتژمێر لهسهر مێزهكانیان بهسهر دهبهن و لهسهریان دهخۆن و دهخۆنهوه.

نمونە لە ١٠ کەلوپەل لە ئۆفیسەکان لە چەند شوێنێکی بەریتانیا وەرگیرا، لەوانە کیبۆرد و ماوس، پرۆسەیەک بەراورد کرا بە کەلوپەلی ناوماڵ کە بە بڵاوکردنەوەی میکرۆب ناسراون وەک کورسی تەوالێت.
لە ئەنجامدا دەرکەوتووە کە تێکڕای ژمارەی میکرۆبەکان لەسەر مێزی ئۆفیسەکە ٢١ هەزار میکرۆب بووە بۆ هەر ئینجێکی چوارگۆشە، لە کاتێکدا ژمارەی سەر کیبۆردەکە گەیشتووەتە ٣٢٩٥ میکرۆب لە هەر ئینجێکی چوارگۆشەدا.
مشکەکە ١٦٧٦ میکرۆبی تێدابووە، لە کاتێکدا مۆبایلی ئۆفیسەکە زیاتر لە ٢٥ هەزار میکرۆبی تێدابووە.
توێژینەوەکە لەلایەن ماڵپەڕی “فاستشۆتس”ی بەریتانیەوە ئەنجامدراوە و وتەبێژێکیش رایگەیاندووە، لەگەڵ گەڕانەوەی بۆ فەرمانگەکان دوای کۆتاییهاتنی ماوەی کارکردن لە ماڵەوە، پێویست بووە بەجدی بیر لە پرسی پاکوخاوێنی ئۆفیسەکان بکرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، توێژەرانی شوێنەکە سەریان سوڕماوە کاتێک ئامێرەکانی ناوماڵ وەک ئاودەست لەگەڵ ئۆفیسەکان بەراورد دەکەن، ئەم دووەمیان چەندە پیسە.
کەریم سامانی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیایەکی پاککەرەوەی بەریتانی دەڵێت: “دەکرێت مێزەکان و ئامێرەکانی ناویان چوار هێندەی کورسی تەوالێت پیستر بن، چونکە ئێمە کاتێکی زۆر زیاتریان بۆ بەسەر دەبەین”.
دەشڵێت: “خەڵک مەیلیان هەیە لەسەر مێزەکانیان بخۆن و بخۆنەوە، و دوای ئەوە بیر لە پاککردنەوەیان ناکەنەوە، هەروەها تەعقیمکردنی بەردەوام بە جددی وەرناگرن”.
لە ئەنجامدا دەڵێت ڤایرۆس و میکرۆبەکان دەتوانن بە ئاسانی لە ماڵدا بگوازرێنەوە، بەڵام شوێنی کار مەترسییەکی گەورە دروست دەکات، بەو پێیەی هەموو شتێک کە لەوێدا هەیە دەتوانێت مەترسی هەبێت وەک کوپەکانی قاوە.