تەندروستی راپەڕین: ئەگەر هاوڵاتیان خۆپارێزییەکی توند نەگرنەبەر، ناچار دەبین کەرەنتینەی گشتی ڕابگەیەنین

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی راپەڕین رایگەیاند، ئەو پشکنینانەی ڕۆژانە لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕینەوە وەردەگیرێن 50%یان تێستەکەیان پۆزەتیڤ دەردەچێت و ئەوەش ئاماژەیە بۆ توندبونی دۆخی کۆڕۆنا لە دەڤەرەکە، بۆیە “ئەگەر هاوڵاتیانی ئیدارەی ڕاپەڕین خۆپارێزیەکی توند نەگرنەبەر، ناچار دەبین بە چەند پلانێک کەرەنتینەی گشتی ڕابگەیەنین

د.دیار ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی راپەڕین راگەیاند،لەئێستادا داتاکانی دۆخی کۆڕۆنا لە سنورەکە دڵخۆشکەر نین و بەڵکو ئەوە دەسەلمێنن کە ئەو سامپلانەی ڕۆژانە لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕینەوە وەردەگیرێن، نیوە زیاتریان تێستەکەیان پۆزەتیڤ دەردەچێت کە ئەوە ئاماژەیە بۆ توندبونی دۆخی کۆڕۆنا لە دەڤەرەکە، هەروەها کێشەی سەرەکی نەخۆشخانە و سەنتەرەکانی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا کەمی ئۆکسجینە و ئەوەش بە هۆکاری ئەوەی کە لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین تاکو ئێستا کارگەیەکی تایبەت بە دروستکردنی ئۆکسجین نیە

ئاماژەی بەوەشکرد، “داواکاری پێشکەش کراوە بۆ دروستکردنی کارگەیەکی لەم جۆرە لە سنورەکە بەڵام تا ئێستا وەڵامی ئەو داواکاریە نەدراوەتەوە”.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی راپەڕین ئەوەشی خستەڕو، داوا لە هاوڵاتیانی ئیدارەی ڕاپەڕین دەکەن کە بە توندی ڕێکارەکانی خۆپارێزی پەیڕەو بکەن، چونکە لە ئەگەری تەشەنەکردنی زیاتری ئەو ڤایرۆسە ناچار دەبن بە چەند پلانێک کەرەنتینەی گشتی ڕابگەیەنن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان و چەند بڕیارێک دەردەکات:

1ـ سەردانی نەخۆش بەهەموو شێوەیەک قەدەغە دەکات.

2ـ نەخۆش تەنها یەک هاوەڵی لەگەڵ دەبێت و رێگە تەنها بە یەک کەس دەدرێت بۆ داخڵبوون لەگەڵ نەخۆش لەناو نەخۆشخانەدا.

3ـ پێویستە هەمووئەوانەی داخڵی ناو ناوەندە تەندروستییەکان دەبن پابەندی بەکارهێنانی پێداویستیە خۆپارێزیەکان بن.

By ubnt

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *