جۆو بایدن به‌بڕی یه‌ك ملیار دۆلار هاوكاری سه‌ربازی نوێ ده‌گه‌یه‌نێته‌ ئۆكرانیا

سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بڕی 1 ملیار دۆلاری وه‌ك هاوكاری له‌ پێناو دابینكردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ ئۆكرانیا دابینكردوه‌، ئه‌م كاروانه‌ش له‌ هاوكارییه‌كان له‌ چه‌كی دورمه‌ودا، مامناوه‌ند و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی پێكهاتوه‌ و به‌زوترین كاتیش ره‌وانه‌ی هێزه‌كانی ئۆكرانیای ده‌كه‌ن.

به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی BBC بلاویكرده‌وه‌، جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی و له‌سه‌ر پرسی پێشكه‌شكردنی هاوكاری نوێ به‌ هێزه‌كانی ئۆكرانیا، جارێكی دیكه‌ كاروانێكی هاوكاری ره‌وانه‌ی کیێڤ ده‌كات.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، به‌فه‌رمی جۆو بایدن بڕی (یه‌ك ملیار) دۆلاری وه‌ك هاوكاری له‌ پێناو دابینكردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ ئۆكرانیا دابینكردوه‌ و به‌شێوه‌یه‌كی خێراش ئه‌و چه‌ك و پێداویستییه‌ سه‌ربازیانه‌ی به‌و بڕه‌پاره‌یه‌ دابین ده‌كرێت ره‌وانه‌ی ئۆكرانیا ده‌كرێت.

ئه‌و تۆڕی هه‌واڵه‌ ئاشكراشی كردوه‌، له‌ پاڵ هاوكارییه‌ سه‌ربازییه‌كان، موشه‌ك و پێداویستی به‌رگری ئاسمانی، موشه‌كهاوێژی دورمه‌ودا و مامناوه‌ندیش به‌ سه‌ربازانی ئۆكرانیا ده‌به‌خشێت به‌ تایبه‌ت به‌و سه‌ربازانه‌ی له‌ ریزه‌كانی پێشه‌وه‌ی ریزه‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگن له‌ ناوچه‌كانی دۆنباس.

له‌ باره‌ی هاوكارییه‌ سه‌ربازییه‌ نوێیه‌كانیشیانه‌وه‌، جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، “به‌م هاوكارییانه‌مان جارێكی دیكه‌ بۆ ته‌واوی هاوڵاتیانی ئۆكرانیای دوپاتده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌مریكا پاڵپشتی گشت هه‌نگاوه‌كانی ئۆكرانیا ده‌بێت له‌ پێناو دامركانه‌وه‌ و كۆتایهێنان به‌ هه‌ڕه‌شه‌ و هه‌وه‌سه‌ شه‌ڕه‌نگێزانه‌كانی روسیا”.

By ئابوري نيوز

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *