جۆ بایدن سەردانی ئیتاڵیا و ڤاتیکان و سکۆتلاند دەکات

سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن لە نێوان ٢٩ی تشرینی یەکەم بۆ ٢ی تشرینی دووەم سەردانی ئیتاڵیا، ڤاتیکان و سکۆتلاند دەکات و بەشداریی لە هه‌ریه‌ك له‌ لووتکەکانی G-20 و کەشوھەوادا دەکات.

بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە گوتەبێژی کۆشکی سپی جێن ساکی بڵاوی کردووەتەوە، بایدن، لە ٢٩ی تشرینی یەکەم لەگەڵ رابەری رۆحی کاسۆلیکەکانی جیهان، پاپا فرانسیس کۆدەبێتەوە.

لە میانی کۆبوونەوەکەی بایدن و پاپادا، تاوتوێی پرسەکانی پەیوەست بە شکۆی سەرەکیی مرۆڤ وەکو پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، قەیرانی کەشوھەوا و ھاوکاری کەسانی کەمدەرامەت دەکرێت.

له‌ راگەيەندراوەكە ئەوەش خراوه‌ته‌ڕوو كە وردەکاری دەربارەی کۆبوونەوە دووقۆڵییەکانی جۆ بایدن کە لە ٣٠-٣١ی تشرینی یەکەمدا لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا، بەشداریی لە لووتکەی سەرکردەکانی G-20 دەکات.

بایدن لە دوای رۆما لە ١-٢ی تشرینی دووەمدا سەردانی سکۆتلاند دەکات و لە شاری گلاسگۆ لەگەڵ سەرۆکی وڵاتان و حکوومەتەکان و بە بەشداریی نوێنەرانی کەرتە گشتی و تایبەتەکان بەشداریی لە رێوڕەسمی کردنەوەی بیست و شەشەمین کۆنفرانسی لایەنەکانی رێککەوتنی گۆڕانکارییەکانی کەشوھەوای نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات.

By ubnt

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *