جێنڕاڵ مۆتۆرز 73 هەزار ئۆتۆمبێل لە بازاڕدا دەکشێنێتەوە

کۆمپانیای جێنڕاڵ مۆتۆرزی ئەمریکی رایگەیاند ئەگەر بەردەوام بێت لە بانگەوازەکەی بۆ کشاندنەوەی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانی لە جۆری بۆڵت، کە کێشە لە پاترییەکانیدا هەیە، ئەوا یەک ملیار دۆلار زیانی بەردەکەوێت. بەرهەمی جۆری بۆڵتی کۆمپانیای جێنڕاڵ مۆتۆرز ئۆتۆمبێلێکی کارەباییە، کە لەبەر بەرزبوونەوەی ڤۆڵتیەی پاترییەکانی، ئەگەری ئاگرکەوتنەوەیان لێدەکرێت. پاتری ئەو ئۆتۆمبێلانە لەلایەن کۆمپانیای LGیەوە دروستکراوە، کۆمپانیای جێنڕاڵ مۆتۆرز رایگەیاندووە داوای قەرەبوو لە کۆمپانیای LG دەکات. کۆمپانیای جێنڕاڵ مۆتۆرز بانگەوازی کردووە بۆ کشانەوەی 73 هەزار ئۆتۆمبێلی بۆڵت و رایگەیاندووە کە مۆدێلەکانی 2019 تاوەکو 2022 هەموویان کێشەی بەرزبوونەوەی ڤۆڵتییەی پاترییان هەیە. جێنڕاڵ مۆتۆرز رایگەیاندووە کە فرۆشی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە رادەگرێت. کۆمپانیای LG رایگەیاندووە  لێژنەیەکی هاوبەشیان پێکهێناوە بۆ خەمڵاندنی زیانی کشاندنەوەی ئەو ئۆتۆمبێلانە لە بازاڕەکاندا. دوای بڵاوبوونەوەی ئەو کێشەیە بەهای پشکەکانی کۆمپانیای جێنرڵ مۆتۆرز بەرێژەی 2.2٪ دابەزی

By ubnt

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *