جێن ساكی گوته‌بێژی كۆشكی سپی تووشی ڤایرۆسی كۆڕۆنابوو

گوته‌بێژی كۆشكی سپی، جێن ساكی رایگەیاند كه‌ پشكنینه‌كه‌ی بۆ په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای پۆزه‌تیڤ ده‌رچووه‌.

جێن ساکی لە راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌ كردووە كه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی تووشی په‌تای كۆرۆنا بووه‌ به‌شداری له‌ گه‌شته‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن-دا نه‌كردووه‌ بۆ ئه‌ورووپا و رایگه‌یاندووە “رۆژانی چوارشه‌ممه‌، پێنجشه‌ممه‌، هه‌ینی و شه‌ممه‌ خۆمم كه‌ره‌نتینه‌ كرد. پشكنینی PCR-م كرد ئه‌نجامه‌كه‌ی نێگه‌تیڤ بوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ پشكنینه‌كه‌ پۆزه‌تیڤ بوو.

جێن ساكی هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ كرد كه‌ له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌وه‌ تا ئیستا له‌گه‌ڵ جۆ بایدن یان كارمه‌ندانی پله‌داری كۆشكی سپیدا دیداری نزیكی نه‌بووه‌.

گوته‌بێژی كۆشكی سپی ئه‌وه‌شی خستووەته‌ڕوو كه‌ بۆ دواینجار رۆژی سێشه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌دا كردووه‌، ئه‌ویش له‌ دووری دوو مه‌تر و به‌ به‌ستی ده‌مامك به‌شداری كردووه‌.

گوتیشی:به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڤاكسینم وه‌رگرتووه‌ نیشانه‌ی كه‌مم هه‌یه‌. ئه‌وه‌یش وا ده‌كات له‌ ماڵه‌وه‌ كاره‌كان بكه‌م.

By ئابوري نيوز

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *