حکومەتی هەرێمی کوردستان وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی تەممووز ڕادەگەیەنێت

سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژی دووشەممە بەرواری دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموزی ئەمساڵی بۆ فەرمانبەرانی کەرتی گشتی ئاشکراکرد ڕاگەیاند” خشتەی دابەشکردنی مووچە هاوشێوەی مانگی ڕابردوو دەبێت و وەزارەتی تەندروستیش یەکەم دابەش دەکرێت”

سەرچاوەکە وتیشی: “وەزارەتی دارایی و ئابووری لە 25ی تەموزەوە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکات”

ڕۆژی یەکشەممە حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆتایی بەدابەشکردنی مووچەی مانگی شەش هێنا دوای ئەوەی بەهۆی پشووی جەژنی قوربانەوە دابەشکردن بەسەر سەرجەم وەزارەتەکان دواخرا

telegram

مووچە
By ئابوري نيوز