لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵدا عێراق سێهەمین وڵاتی هەناردەی نەوتە بۆ حکومەتی چین

داتاکانی ئیدارەی گشتی گومرگی چین دەریخست، ڕۆژی دووشەممە، کە عێراق سێیەم گەورەترین هەناردەکاری نەوت بووە بۆ پاڵاوگەکانی حکومەت لە ماوەی مانگی ئەیلولی ٢٠٢٢دا.

ئیداره‌كه‌ له‌ خشته‌یه‌كدا، كه‌ ئاژانسی هه‌واڵی شه‌فه‌ك بینراوه‌، رایگه‌یاند، “عێراق له‌ ماوه‌ی ئه‌یلولی ساڵی 2022دا بڕی 5 ملیۆن و 153 هه‌زار تۆن نه‌وتی هه‌نارده‌ی پاڵاوگه‌كانی حكومه‌تی چین كردووه‌، كه‌ یه‌كسانه‌ به‌ (37 ملیۆن و 616 هه‌زار به‌رمیل) و یه‌كسانه‌ به‌ (1.253 ملیۆن به‌رمیل بۆ هه‌ر یه‌ك”. ڕۆژ)، کە بە ڕێژەی 17.11% زیادیکردووە بۆ هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو.

و ئاماژەی بەوەشکردووە، “هاوردەی نەوتی چین لە عێراقەوە لە ماوەی 9 مانگدا و لە مانگی یەک تا ئەیلول 39.844 ملیۆن تۆن بووە، کە بەرامبەرە بە (290.244 ملیۆن بەرمیل)، بەڕێژەی 2.84% بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو کەمیکردووە”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سعودیە لە پلەی یەكەمدا بووە وەك گەورەترین دابینكەری نەوتی خاو بۆ چین لە مانگی ئەیلولی ساڵی 2022، هەناردەی بۆ چین گەیشتە 7 ملیۆن و 530 هەزار تۆن، كە بەرامبەرە بە 54 ملیۆن و 969 هەزار بەرمیل، دواتر روسیا پلەی دووەمی بەدەستهێناوە، هەناردەی بۆ چین گەیشتووەتە 7 ملیۆن و 462 تۆن ملیۆن تۆن، واتە 54.472 ملیۆن بەرمیل”.

بەپێی خشتەکە، “ئەنگۆلا لە پلەی چوارەمدا هاتووە، بە هەناردەکردنی 1.997، واتە هاوتای 14.578 ملیۆن بەرمیل، هەروەها بەرازیل پلەی پێنجەمی بەدەستهێناوە، بەبڕی هەناردەی 1.883 ملیۆن تۆن، کە بەرامبەرە بە 13.745 ملیۆن بەرمیل”.

وە ئاماژەی بەوەشکردووە، “لە مانگی ڕابردوودا 40.24 ملیۆن تۆن نەوتی خاو هاوردەکراوە، کە یەکسانە بە نزیکەی 9.79 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لە کاتێکدا لە مانگی ئابدا 9.5 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا هاوردە کراوە”.

By ئابوري نيوز