حکومەتی کوردستان دەست دەکات بە پێدانی مووچەی مانگی تەمموز

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەستپێکردنی پێدانی مووچەی مانگی تەمووزی راگەیاند.

بەپێی خشتەیەك كە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری لەحكومەتی هەرێم دەرچووە، دابەشكردنەكە لە یەكەم رۆژی مانگی ئابەوە دەستپێدەكات و تا بیستەكەی بەردەوام دەبێت.

پێشتر وەزارەتی دارایی رایگەیاندبوو، پرۆسەی دابەشكردن بەپێی چەند مانگی رابردوو دەبێت بەبێ هیچ لێبڕینێك.

By ئابوري نيوز