حکومەت: ھەر خێزانێک 200 لیتر نەوتی سپی بە 55 هەزار پێدەدرێت

حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت کە پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی دەستیپێکردووە و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان 100 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هاووڵاتیان دابین دەکات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری لەبارەی دابەشکردنی نەوتی سپی ئاماژەی بەوە کردووە کە دابەشکردنەکە سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکان دەبێت، هەر خێزانێکیش 200 لیتر نەوتی بە بڕی 55 هەزار دینار پێدەدرێت.

  دابەشکردنی نەوت وەک فەرمانگەی میدیا و زانیاری باسیکردووە لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بووە. ئەو نەوتەیشی دابین دەکرێت دەبێت “باشترین” کوالێتی هەبێت.

 لە قۆناخی یەکەمدا، 10 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ پارێزگاکانی، هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە دابینکراوە. فەرمانگەی میدیا و زانیاری دەڵێت، بەپێی پلانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، پارێزگای هەولێر، 47.5 ملیۆن لیتر، پارێزگای سلێمانی، 29.6 ملیۆن لیتر، پارێزگای هەڵەبجە، 4.5 ملیۆن لیتر و پارێزگای دهۆکیش 23 ملیۆن لیتر نەوتی بۆ دابین دەکرێت.  

لەکۆی ئەو 10 ملیۆن لیترەی لە قۆناخی یەکەمدا دابین کراوە، بەپێی ئەو داتایەی حکومەت لە رێگەی فەرمانگەی میدیا و زانیارییەوە بڵاویکردووەتەوە بەمشێوەیەیە: 

 – 4 ملیۆن و 329 هەزار لیتر بۆ هەولێر 

– 2 ملیۆن و 478 هەزار لیتر بۆ سلێمانی و هەڵەبجە نێردراوە 

– 3 ملیۆن و 429 هەزار لیتر بۆ پارێزگای دهۆک نێردراوە. 

 پلانی دابەشکردنی نەوتی سپی کە لەلایەن حکومەتەوە دانراوە، سێ قۆناخە، سەرەتا ناوچە شاخاوییەکان، دواتر دەوروبەری شارەکان و پاشان ناوەندی شارەکان دەگرێتەوە. 

By ئابوري نيوز

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *