حکوومەتی بەریتانیا متمانەی پەرلەمانی بەدەستهێنایەوە

حکوومەتی پارتی پارێزگارانی دەسەڵاتدار لە بەریتانیا، متمانەی پەرلەمانی بەدەستهێنایەوە.

لە دوای دانیشتنێکی نزیکەی پێنج کاتژمێری لەبارەی دیاریی کردنی سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا لە پەرلەمانی وڵاتەکە دەنگدانێک بەڕێوەچوو کە تیایدا، حکوومەتی پارتی پارێزگارانی دەسەڵاتدار، بە ٣٤٩ دەنگی بەڵێ بەرامبەر ٢٣٨ دەنگی نەخێر، متمانەی بەدەستهێنایەوە.

دوای ئەوەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، بۆریس جۆنسۆن دەستی لە پۆستی سەرۆکایەتی پارتی پارێزگارانی دەسەڵاتدار کشاندەوە، لەنێوان پەرلەمانتارانی پەرتەکەدا، دەنگدان بەڕێوەدەچێت بۆ دیاریی کردنی کەسێک بۆ شوێنەکەی جۆنسۆن، لەنێو کاندیدەکاندا تۆم توگێندهات بە بەدەستهێنانی ٣١ دەنگ شکستی هێنا لە کێبڕکێکەدا و هەریەک لە وەزیری پێشووتری دارایی وڵاتەکە، ریشی سوناک بە بەدەستهێنانی ١١٥ دەنگ ریزبەندی یەکەمی لە کێبڕکێی وەرگرنتی پۆستی سەرۆکایەتی پارتەکەدا بەدەست هێنا، هەریەک لە پێنی مۆرداونت بە ٨٢ دەنگ، لیز کافیس بە ٧١ دەنگ و کێمی بادینۆج بە ٥٨ دەنگ لە دوای سوناک-ەوە هاتن.

پێشبینی دەکرێت تا ٢١ی تەمووز سەرۆکی نوێی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا دیاریی بکرێت لە دوای ئەوە، نزیکەی ١٦٠ هەزار ئەندامی پارتی پارێزگاران لە سەرانسەری وڵاتەکەدا، لەنێوان دوو کاندیددا کە زۆرترین دەنگیان بەدەستهێناوە دەنگ دەدەن بۆ دیاریی کردنی سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا و سەرۆکی نوێی پەرتەکەیان.

لە دوای دەنگدانەکەش بۆریس جۆنسۆن لە پێنجی ئەیلوولی داهاتوودا، ناوی سەرۆکی نوێی پارتەکە و سەرۆکوەزیرانی نوێ بڵاودەکاتەوە.

By ئابوري نيوز