بەهێزی دۆلار و بەرزبوونەوەی بۆندەکانی ئەمریکا زێڕ دابەزاند

ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی زێڕ دابەزینی بەخۆیەوە بینی، ئەوەش دوای ئەوەی پێوەرەکانی دۆلار بەهێز و داهاتی بۆندەکانی ئەمەریکا بەرزبووەوە.

نرخی زێڕ لە كاتژمێر 03.11 بە 1723 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەك دابەزی.

پێوەرەکانی دۆلار ئاستێکی 109.22 تۆمارکردووە، لەگەڵ بەرزبوونەوەی داهاتی بۆندەکانی گەنجینەی ئەمریکا، لەکاتێکدا بۆندەکانی 10 ساڵ 3% تۆمارکردووە.

زیادبوونی داهاتی دۆلار و بۆندەکان تێچووی دەرفەتی هەڵگرتنی کانزا زەردی بێ بەرهەم زیاد دەکات.

By ubnt