خەڵاتێکی نۆبڵ بۆ هاوکاری منداڵانی ئۆکراینا فرۆشرا

رۆژنامەنووسی رووسی، دیمیتری موراتۆڤ کە خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی ٢٠٢١ی پێبەخشرا، بۆ ئەوەی سوود بە منداڵانی پەنابەری ئۆکراینی بگەیەنێت، خەڵاتەکەی بە بڕی ١٠٣ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلار فرۆشت.

دوێنێ لە نیویۆرک خەڵاتە نۆبڵەکەی موراتۆڤ لە زیادکردنێکی ئاشکرادا فرۆشرا.

لە لێدوانێکیدا دوای فرۆشتنی خەڵاتەکە، موراتۆڤ گوتی: “چاوەڕوانی هاودەنگییەکی گەورەم دەکرد، بەڵام چاوەڕوانی ژمارەیەکی وا زۆرم نەدەکرد”.

ئاماژە بەوەش کراوە، داهاتی ئەم خەڵاتە لەڕێگەی سندوقی ھاریکاری منداڵانی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان (UNICEF)، بۆ سوودمەندبوونی منداڵانی پەنابەری ئۆکراینا بەکاردەهێنرێت.

خەڵاتی نۆبڵ کە لەلایەن رۆژنامەنووسی رووسی موراتۆڤ-ەوە بە بڕی ١٠٣ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلار فرۆشرا، ژمارەیەکی پێوانەیی لەم بوارەدا شکاند و خەڵاتەکەی جەیمس واتسۆنی تێپەڕاند کە لە ساڵی ٢٠١٤ بە بڕی چوار ملیۆن ٧٤٠ هەزار دۆلار فرۆشرابوو.

جیی باسە وردەکارییەکان لەبارەی کڕیاری خەڵاتەکە ئاشکرا نەکراوە.

موراتۆڤ یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی رۆژنامەی نۆڤایا گازێتای رووسی لە ساڵی ١٩٩٣.

لیژنەی نۆبڵ رایگەیاندووە: “نۆڤایا گازیتا ئەمڕۆ سەربەخۆترین رۆژنامەی رووسیایە و لە بنەڕەتدا رەخنە لە حکوومەت دەگرێت”.

By ubnt

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *