دابەزینی بەرچاوی نرخی زێڕ لە دوای بڕیارەکەی بانکی ناوەندی ئەمریکا

ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی زێڕی جیهانی لە کاتی مامەڵەکانیدا دابەزی و نزیکەی 12.5 دۆلاری لەدەستدا، دوای ئەوەی دوێنێ بانکی فیدراڵی ئەمریکا بڕیاریدا بە بەرزکردنەوەی رێژەی سوود بە 75 خاڵ، ئەمەش پێنجەمین بەرزبوونەوەیە لە سەرەتای ئەمساڵەوە.

بەپێی داتاکانی بازاڕی جیهانی، نرخی کانزا زەردەکە لە مامەڵەی خاڵیدا بە ڕێژەی 0.76% دابەزیوە، واتە بەرامبەر بە 12.7 دۆلار، تا کاتژمێر 04:37 خولەکی بەیانی بە کاتی جیهانی گەیشتووەتە 1661.15 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک.

وە گرێبەستی ئایندەی زێڕ بۆ گەیاندنی مانگی کانوونی دووەم بە ڕێژەی 0.4% دابەزیوە کە بەرامبەرە بە 6.75 دۆلار و گەیشتووەتە 1668.95 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک.

لە ڕووی کانزا بەنرخەکانی دیکەوە، نرخی زیو بە ڕێژەی 0.44% دابەزیوە و گەیشتووەتە 19.39 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک، لە کاتێکدا پلاتینیۆم بە ڕێژەی 0.49% دابەزیوە و گەیشتووەتە 906.1 دۆلار، لە کاتێکدا پالادیۆم بە ڕێژەی 0.5% دابەزیوە و گەیشتووەتە 2147.77 دۆلار.

By ubnt