دابەزینی نرخی دۆلار لە بەغدا و هەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرامبەر بە دیناری عێراقی دابەزینی بەخۆیەوە بینی، لە بۆرسەی سەرەکیی بۆرسە لە بەغدای پایتەخت و لە هەرێمی کوردستانیش دابەزی.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ 148 هەزار و 150 دیناری عێراقی لە بۆرسەی ئەلکیفە و بۆرسەی ئەلحەریتیە لە بەغدا تۆمارکراوە، لە بەرامبەردا 100 دۆلاری ئەمریکی بووە.

لە كاتێكدا دوێنێ سێشەممە نرخی دۆلار بە 148 هەزار و 450 دیناری عێراقی تۆمار كراوە، لە كاتێكدا بە 100 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

په‌یامنێرمان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ نرخی كڕین و فرۆشتن له‌ دوكانه‌ بانكییه‌كان له‌ بازاڕه‌ ناوخۆییه‌كانی به‌غدا كه‌می كردووه‌، كه‌ نرخی فرۆشتنی بۆ هه‌ر 100 دۆلارێكی ئه‌مریكی 148 هه‌زار و 750 دیناری عێراقی بووه‌، هاوكات نرخی كڕینیش بۆ هه‌ر 100 دۆلارێكی ئه‌مریكی 147 هه‌زار و 750 دیناری عێراقی بووه‌.

لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانیش نرخی دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی، بەو پێیەی نرخی فرۆشتنی بۆ هەر 100 دۆلارێک گەیشتە 148 هەزار و 150 دینار، نرخی کڕینیش گەیشتە 148 هەزار و 50 دینار بۆ هەر 100 دۆلارێک.

By ubnt