دابەزینی نرخی دۆلار لە بەغدا و هەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی دابەزینی بەخۆیەوە بینی، ئەمڕۆ سێشەممە 12-1-2020، لە بۆرسەی سەرەکیی بۆرسە لە بەغدای پایتەخت و لە هەرێمی کوردستانیش دابەزینی بەخۆیەوە بینی.

پەیامنێرمان ڕای گەیاند، بۆرسەی ناوەندیی كيفاح و حاریثیە لە بەغدا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 148000 دیناری عێراقی بە 100 دۆلاری ئەمریکی تۆمار کردووە.

په‌یامنێرمان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ نرخی كڕین و فرۆشتن له‌ دوكانه‌ بانكییه‌كان له‌ بازاڕه‌ ناوخۆییه‌كانی به‌غدا كه‌می كردووه‌، كه‌ نرخی فرۆشتنی بۆ هه‌ر 100 دۆلارێكی ئه‌مریكی 148 هه‌زار و 500 دیناری عێراقی بووه‌، هاوكات نرخی كڕینیش بۆ هه‌ر 100 دۆلارێكی ئه‌مریكی 147 هه‌زار و 500 دیناری عێراقی بووه‌.

لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانیش نرخی دۆلار شاهیدی دابەزینی بەخۆیەوە بینی، بەو پێیەی نرخی فرۆشتنی هەر 100 دۆلارێک گەیشتە 148 هەزار و 300 دینار، نرخی کڕینیش گەیشتە 148 هەزار و 200 دینار بۆ هەر 100 دۆلارێک.

By ئابوري نيوز