حکومەتی کوردستان کەی دەست دەکات بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب؟

ئەمڕۆ دووشەممە حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموزی تەواو کرد، هاوکات دەستیکرد بە وردبینیکردنی لیستەکانی مووچەی مانگی ئاب.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی به‌ ئاژانسی aburi راگه‌یاند، زیاتر له‌ 900 ملیار دینار بۆ مووچه‌ی مانگی ئابی 2022 به‌رده‌سته‌، هه‌روه‌ها لیستی مووچه‌ ئاماده‌ كراوه‌ و ئه‌مڕۆ پرۆسه‌ی وردبینیكردن له‌ لیسته‌كانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی حكومی ده‌ستیپێكردووه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ته‌نها شتێك ماوه‌ بڕیاره‌ له‌سه‌ر دابه‌شكردنی مووچه‌ بدرێت، چونكه‌ وردبینی له‌ لیستی مووچه‌ له‌ ماوه‌ی دوو بۆ سێ رۆژدا له‌لایه‌ن خه‌زێنه‌وه‌ ته‌واو ده‌كرێت.

ئەو سەرچاوەیە روونیكردەوە، پێویستە پێش بیست و پێنجی ئەم مانگە لیستی مووچە ئامادە بكرێت، ئەوانیش چاوەڕێی بڕیاری دابەشكردنی مووچە دەكەن.

سەرچاوەیەکی دیکە کە پێی باش بووە خۆی ئاشکرا نەکات، ڕایگەیاندووە، بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگە یان یەکەمی مانگی ئەیلولی داهاتوو مووچەی مانگی ئاب دەست پێبکات.

By ubnt