وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری کۆتایی هەناردەکردنی نەوتی بۆ مانگی تشرینی دووەمی ڕاگەیاند، داهاتەکەی 8 ملیار و 189 ملیۆن دۆلار بووە.
بەگوێرەی ئاماری کۆتایی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراقی “سۆمۆ”، بڕی هەناردەی نەوتی خاو (99) ملیۆن و 868) هەزار و (29) بەرمیل بووە، کە داهاتەکەی (8) ملیار و (189) بەرمیل بووە ) ملیۆن و (٦٠٢) هەزار دۆلار.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆی ئەو بڕە نەوتە خاوەی بۆ مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوو هەناردە کراوە لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق (97) ملیۆن و (204) هەزار و (696) بەرمیل بووە، هاوکات ئەو بڕە هەناردەی نەوتی کەرکوک لە ڕێگەی بەندەری… جەیهان دوو ملیۆن و (363) هەزار.وە (20) بەرمیل.
هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە تێکڕای نرخی هەر بەرمیلێک بڕی (82,004) دۆلار بووە، هەروەها بڕی هەناردەکراو لەلایەن (38) کۆمپانیای نێودەوڵەتی چەند نەتەوەیەکەوە بارکراوە، لە بەندەرەکانی بەسرە، خور ئەلئەمایە، مۆنۆ-بوی لەسەر… کەنداو، و بەندەری جەیهانی تورکیا.
سەرچاوە: ئاڕ تی