وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، داهاتی نەوت لە مانگی تشرینی دووەمدا زیاتر لە حەوت ملیار دۆلار بووە.
وەزارەتی نەوت بە پشت بەستن بە داتاکانی کۆمپانیای سۆمۆ بڵاویکردووە، بە درێژایی مانگی تشرینی دووەم 98 ملیۆن و 192 هەزار بەرمیل نەوت فرۆشراوە و داهاتەکەی 7 ملیار و 590 ملیۆن دۆلار بووە.
بە گوێرەی داتاکان، هەناردەی نەوت لە کێڵگەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق 95 ملیۆن و 860 هەزار نەوت بووە، بەڵام لە کێڵگەی کەرکووک لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە 2 ملیۆن و 320 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەکراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، تێكڕای هەناردەی رۆژانە 3 ملیۆن و 273 هەزار بەرمیل بووە و هەر بەرمیلێکیش بە تێکڕا بە 77.33 دۆلار فرۆشراوە.