داهاتی نەوتی عێراق لە ماوەی مانگێکدا بەڕێژەی 4% زیادی کردووە

داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی کانوونی دووەمدا بەڕێژەی 4% زیادیکردووە، لە بەرامبەردا هەناردەکردنی نەوت بەڕێژەی 1.68% زیادیکردووە.

بەپێی داتاکانی وەزارەتی نەوت، کە ئاژانسی شەفەق نیوز بینراوە، کە داهاتی نەوتی عێراق بەبێ لێشاوی نەوتی هەرێمی کوردستان، لە مانگی کانوونی دووەمدا بەڕێژەی 4.29% لەسەر بنەمای ساڵانە زیادیکردووە، گەیشتووەتە 7.708 ملیار دۆلار، بە بەراورد بەهەمان مانگی 2021، کە تێیدا داهاتی نەوت 7,391. ملیار دۆلار بووە.”

لە داتاکاندا دەرکەوتووە، “کۆی داهاتی نەوت بۆ مانگی کانوونی دووەم بە ڕێژەی 7.37% کەمیکردووە بە بەراورد بە مانگی تشرینی دووەم، کە داهاتەکەی گەیشتووەتە 8.321 ملیار دۆلار”.

وە ئاماژەی بەوەشکردووە، “هەناردەی نەوتی عێراق بۆ مانگی کانوونی دووەم بەڕێژەی 1.68% لەسەر بنەمای ساڵانە زیادیکردووە، بۆ تۆمارکردنی 103 هەزار و 281 نەوت، بە بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی 2021، کە تێیدا هەناردەکردنی نەوت 101.579 ملیۆن بەرمیل تۆمارکردووە”.

جێگای سەرنجە عێراق زیاتر لە 65%ی نەوتی خاو هەناردەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا بەتایبەت چین و هیندستان دەکات و ئەوەی تر هەناردەی وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا دەکرێت.

By ئابوري نيوز