داهاتی نەوتی عێڕاق چەندە؟

زیاتر لە 16 ملیار دۆلار داهاتی هەناردەکردنی نەوتی عێراقە

🔸وەزارەتی نەوتی عێڕاق ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە داهاتی هەناردەی نەوت گەیشتووەتە 16 ملیار دۆلار.

🔸 ئەسیم جەهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عراق ڕاگەیاند، داهاتی زیادەی وەزارەتی نەوت لە بودجەی دارایی ساڵی 2021دا دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی هەڵئاوسان و قەبارەی قەرز

🔸 ئەوەشی وت: وەزارەتی نەوت توانی داهاتی زیادە بە هەناردەکردنی نەوت بەرهەم بهێنێت کە زیاتر لە 16 ملیار دۆلارە و زیاد دەکرێت بۆ بودجەی ساڵی 2021

🔸 وتەبێژی وەزارەتی نەوت هیوای خواست بۆ جێگیربوونی نرخی فرۆشتنی نەوت و داهات و وتی، عێراق لەگەڵ نرخی ڕاستەقینە لە بازاڕەکانی نەوتدا هاوڕان و نرخێکی زۆر نییە

By ئابوري نيوز

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *