دراوەکان: ئەمڕۆ سێشەممە یۆرۆ بەرامبەر دۆلار بەرزبوویەوە.دوای راپۆرتێکی ڕۆیتەرز وتی: کە سیاسەتمەدارانی بانکی ناوەندی ئەوروپا ڕەچاوی ئەوە دەکەن کە ئایا ڕێژەی سوو بەرز بکەنەوە بە 25 یان 50 خاڵ. لە کۆبوونەوەکەیان لە ڕۆژی پێنجشەممە بۆ دابەزاندنی هەڵئاوسانی بەرز.
دەستکەوتەکانی یۆرۆ، کە پاڵی پێوەنا لە ئاستی نزیکی یەکسانی لەگەڵ ئەو دۆلارەی کە هەفتەی ڕابردوو تۆماری کرد. و پێشبینییەکانی بەرزکردنەوەی ڕێژەیی سوو بە بڕی 100خاڵ لەلایەن یەدەگی فیدرالیەوە پێرستی دۆلاری لاواز کرد.

یۆرۆ بەرزبوویەوە بۆ 1.0254 دۆلار، بە ڕێژەیی دەکاتە 1.1٪ لە ڕۆژدا. بەهێزترین ئاستە لە 6ی تەمووزەوە لەگەڵ پێشبینی بازاڕەکان کە پێشبینی بەرزبوونەوەی 60٪ لە 50 سوو دەکەن لە ڕۆژی پێنجشەممە، 25٪ لە ڕۆژی دووشەممە.
پێڕستی دۆلار لە 0.8٪ دابەزی بۆ 106.64، لە خوار نزمی ڕۆژی دووشەممە 106.8. بەڵام هەروەها دوور لە بەرزایی هەفتەی ڕابردوو 109.29، ئاستێک کە لە ئەیلولی 2002ەوە نەبینراوە.
لینکی تلیگرام: https://t.me/hawalaburi
سەرچاوە: https://aburi.news/