له‌كۆبونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردو پارێزگاری هه‌ولێر و ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا “ئورمیه” رێكه‌وتنێكی 14 خاڵی به‌مه‌به‌ستی فراوانكردنی جوڵه بازرگانییه‌كانی نێوان هه‌ردولا واژۆكرا.
ده‌قی خاڵه‌كانی رێكه‌وتنه‌كه:
یه‌ك: هه‌ردولا ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئاسانكاری بۆ فراوانكردنی جوڵه بازرگانییه‌كان بۆ پێكهێنانی كۆمپانیای هاوبه‌شی گواستنه‌وه كه ڕێكاره‌كانی له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌فه‌رمانگه په‌یوه‌نداره‌كانی هه‌ردو پارێزگاكه به زوترین كات دیراسه بكرێت.
دو: هه‌ردولا ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕی له پێناو فراوانكردنی بواری گه‌شتیاری و هاوكاریه‌كانیان له‌بواری میدیایی، كردنه‌وه پێشانگای بازرگانی، پسپۆری، ئاڵۆگۆڕی بواره‌كانی ڕۆشنبیری، كه‌للتوری، گه‌شتیاری و وه‌رزشی.
سێ: هه‌ردولا هاوڕابون به دامه‌زراندنی ناوچه‌ی پیشه‌سازیی هاوبه‌ش له‌ناوچه سنوریه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر و ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا له‌دوای دیراسه‌كردنی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌ردو وڵات.
چوار: بڕیاردرا كه كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌ش له‌نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌ردو پارێزگای هه‌ولێر و ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا ڕێكبخرێت به مه‌به‌ستی كاراكردنه‌وه‌ی گه‌شتی ئاسمانی له نێوان شاره‌كانی هه‌ولێر و ئورمیه.
پێنج: هه‌ردولا به‌ڵێنیاندا به‌پێدانی زانیاری پێویست له‌سه‌ر ڕێنماییه‌كانی كوالێتی كۆنتڕۆڵ به‌یه‌كتری.
شه‌ش: پشتبه‌ستن به ئه‌زمونه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌په‌ره‌پێدان له‌بواری پیشه‌سازی بچوك و مامناوه‌ند، لایه‌نی ئێرانی ئاماده‌ی خۆیان ده‌ربڕی به‌ده‌ستپێكردن و دانانی كارگه‌كانی پیشه‌سازی گۆڕینی خۆراك، له‌قوتونان، شه‌ربه‌تی میوه، به‌رهه‌مه شیره‌مه‌نیه‌كان له‌ڕێگای به‌شداریكردنی كه‌رتی تایبه‌ت به‌پێی ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌پێی پێداویستیه‌كانی هه‌رێم له‌م بوارانه‌وه.
حه‌وت: بڕیاردرا كۆبونه‌وه‌كانی دولایه‌نه به‌شێوه‌ی مانگانه له‌نێوان به‌رپرسانی ده‌روازه‌ی سنوری حاجی ئۆمه‌ران – ته‌مه‌رچین ئه‌نجامبدرێت به‌مه‌به‌ستی دیراسه و چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كان، له‌پێناو زیادكردن و خێراكردنی ئاڵۆگۆڕی بازرگانی له‌نێوان هه‌ردو ده‌روازه.
هه‌شت: هه‌ردولا رێككه‌وتن له‌سه‌ر زیادكردنی هاوكارییه‌كانی هاوبه‌شی كه‌رتی تایبه‌ت سه‌باره‌ت به ئاڵوگۆڕی زانیاری له‌بواره‌كانی پێداویستیه‌كان و كه‌مكردنه‌وه (مناقصات) و توانا هونه‌رییه‌كان و به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردن و وه‌به‌رهێنان له‌نێوان هه‌ردولا به‌هه‌ردو زمان ئاماده‌بكرێت و له‌ڕێگای لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاڵگۆڕ بكرێت.
نۆ: هه‌رێمی كوردستان به‌دواداچون لای حكومه‌تی فیدراڵی عێراق بكات سه‌باره‌ت به پێشنیاری لایه‌نی ئێرانی له‌سه‌ر ترانزێتی كاڵا بۆ وڵاتی سێیه‌م.
ده: هه‌ردولا ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر گه‌شتكردنی گه‌شتیارانی ئێرانی بۆ شوێنه پیرۆزه‌كانی عێراق له‌ده‌روازه‌كانی حاجی ئۆمه‌ران – ته‌مه‌رچین له‌رێگه‌ی كۆمپانیاكانی گه‌شتیاری هه‌ردو وڵات به‌پێی ڕێكار و ڕێنماییه‌كانی به‌ركاری هه‌ردو وڵات.
یازده: هه‌ردولا رێككه‌وتن كاروباری بازرگانی و گه‌شتیاری له‌ده‌روازه‌كانی ته‌مه‌رچین – حاجی ئۆمه‌ران به‌شێوه‌ی (24) كاتژمێربێت، هه‌روه‌ها لایه‌نی ئێرانی پابه‌ند بونی خۆیان نیشاندا به‌پێدانی تابلۆ (پلاك) به‌ئۆتۆمبێله‌كانی گه‌شتیاری هه‌رێمی كوردستان له‌ناو ده‌روازه‌ی ته‌مه‌ر چیندا.
دوازده: هه‌ردولا رێككه‌وتن هه‌مو ئه‌و كاڵایانه‌ی كه به‌شێوه‌ی ترانزێت له ئێرانه‌وه له‌ده‌روازه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان هاورده ده‌كرێت، به‌هه‌مانشێوه له‌ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌رانیشه‌وه ڕێگایان پێبدرێت هاورده‌بكرێت.
سێزده: هه‌ردولا ڕێككه‌وتن ڕاستاندنی (تصدیق) گرێبه‌سته‌كانی نێوان كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه‌ی گه‌شتیاری هه‌ردو وڵات، له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌نجامبدرێت.
چوارده: ئه‌م یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنه به‌دو زمانی كوردی و فارسی كه له(چوارده) خاڵ پێكهاتوه و له‌لایه‌ن هه‌ردو پارێزگاره‌وه واژۆكرا.