دوای سعودیە، ڕووسیا هەناردەی نەوتی بە بڕی 500 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا کەمکردەوە

ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو، حکومەتی ڕووسیا بڕیاریدا هەناردەی نەوتی لە ماوەی مانگی ئابدا کەمبکاتەوە، واتە نیو ملیۆن بەرمیل.

ئەلێکساندەر نۆڤاک، جێگری سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا، لە بەیاننامەیەکدا کە میدیاکانی ڕووسیا بڵاویان کردۆتەوە، ڕایگەیاندووە، مانگی داهاتوو مۆسکۆ هەناردەی نەوتی خۆی بە بڕی ٥٠٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا کەمدەکاتەوە.

وە ڕایگەیاند، “لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ دڵنیابوون لەوەی بازاڕی نەوت هاوسەنگی بمێنێتەوە، ڕووسیا خۆبەخشانە لە مانگی ئابدا بە ڕێژەی 500 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا دابینکردنی نەوت کەمدەکاتەوە بە کەمکردنەوەی ئەو بڕە هەناردەی بۆ بازاڕە جیهانییەکان.”

ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، ئەوەش دوای ئەوەی سعودیە ڕایگەیاند، کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی خۆبەخشانە تا مانگی ئاب درێژ دەکاتەوە.

پێشتریش ئەمڕۆ، ئاژانسی ڕاگەیاندنی سعودیە بڵاویکردەوە، ڕیاز بڕینی خۆبەخشانەی خۆی کە ڕۆژانە یەک ملیۆن بەرمیل دەبڕێت، بۆ ماوەی مانگێکی تر درێژ دەکاتەوە، تا مانگی ئابی داهاتووش بگرێتەوە.

By ubnt