دووشەممەی یەکلاکەرەوە.. دوو کاندیدی مالیکی پێشەنگی کێبڕکێی سەرۆکایەتی حکومەتی عێراق دەکەن

ئەمڕۆ دووشەممە، چوارچێوەی هەماهەنگی کە زۆربەی هێزە سیاسییە شیعەکان کۆدەکاتەوە، بەنیازە لە قۆناغی داهاتوودا کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدات بۆ یەکلاکردنەوەی کاندیدی سەرۆک وەزیران.

ئەو سەركردەیە لە چوارچێوەیەكەدا، فادل ماوەت، راگەیاند، “لەئێستادا پێشبڕكێی سەرۆك وەزیران سنووردارە بۆ (محەمەد شیعە سودانی و عەلی شوكری)، هەروەها دوای كشانەوەی قاسم ئەلعەرەجی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “تا ئێستا هه‌ڵبژاردنی هه‌رێك له‌وان بۆ ئه‌م پۆسته‌ یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی چوارچێوه‌شدا ئه‌م بابه‌ته‌ چاره‌سه‌ر ده‌كات”.

سێشەممەی رابردوو، چوارچێوەی هەماهەنگی لیژنەیەكی بۆ هەڵبژاردنی كاندیدەكان بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران پێكهێنا، كە پێكهاتبوو لە سكرتێری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق، قەیس خەزعەلی، سەرۆكی رەوتی حیكمەت عەمار حەكیم، سەرۆكی… ئەنجومەنی باڵا، حەمام حەمودی و نوێنەری حزبی فەزیلەت، عەبدولسەدا فەریجی.

دیارە لیژنەکە ناوی کاندیدەکانی کەمکردۆتەوە، ئەوانیش بوونە دوو لەوانەی کە لەلایەن سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، نوری مالیکی پێشکەشی کردووە، ئەوانیش (محەممەد شیعە ئەلسودانی و عەلی شوکری)، دوای دوو کاندیدی دیکە (قاسم العرجی و فالح الفياد) لەلایەن هادی عامری پێشکەش کران.

By ubnt