دوو راوێژکاری حکومەت بۆ پرسی ماددەی 140 دەچنە پەرلەمانی کوردستان

دوو راوێژکاری حکومەت بۆ تاوتوێکردنی دۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و ماددەی 140 سەردانی پەرلەمانی کوردستان دەکەن. ئەمڕۆ دووشەممە 23-8-2021، هەریەکە لە رێبوار تاڵەبانی و دژوار فایق، راوێژکارانی حکومەتی هەرێمی کورستان بۆ پرسی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و ماددەی 140، سەردانی پەرلەمان دەکەن و لەگەڵ لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە. جوان یونس، سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، “ئەو دوو راوێژکارە تازە دەستبەکاربوون و لەسەر داوای خۆیان لەگەڵ لێژنەکەمان کۆدەبنەوە”. جوان یونس گوتیشی، “پێدەچێت سەردانەکە بۆ هاوئاهەنگیی نێوانمان بۆ پرسی ناوچە کوردستانییەکان و چۆنێتیی چارەسەرکردنی کێشەکان بێت بۆئەوەی پێکەوە گفتوگۆ بکەین و پلانی گونجاو بخەینەڕوو بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەیەک بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی ناوچەکە”.

By ubnt

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *