كۆمپانیای سۆمۆ رایگەیاند، بەرهەمهێنانی نەوتی عیراق لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا، بەرزترین ئاستی لە 18 مانگی رابردوودا تۆماركردووە و گەیشتۆتە 4 ملیۆن و 208 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا.
كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق ناسراو بە سۆمۆ لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە: لە مانگی تشرینی دووەمی رابردوودا، عێراق رۆژانە سێ ملیۆن و 273 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە كردووە.ئاماژەی بەوەشكردووە: هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان دوو مانگە گۆڕانكاریی بەسەردا نەهاتووە و رۆژانە 408 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە كردووە.كۆمپانیای سۆمۆ ئەوەشی خستۆتەڕوو، لە مانگی رابردوودا تێكڕای بەكارهێنانی نەوت لە ناوخۆدا 518 هەزار بەرمیل بووە لە رۆژێكدا.