دۆنارووما هەڕەشە لە ناڤاس دەکات

جیانلویجی دۆنارووما، گۆڵپارێزی ئیتاڵی، پەیامێکی بۆ کەیلۆ ناڤاسی گۆڵپارێزی کۆستاریکی نارد و رایگەیاندا، ئەو هاتووەتە پاریس سانجێرمان بۆ ئەوەی یاری بکات.

دۆنارووما، کە لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا نازناوی یۆرۆی 2020ـی بەدەستهێنا و خەڵاتی باشترین گۆڵپارێزی بەدەستهێنا، تاوەکو ئێستا لە 3 گەڕی یەکەمی خولی فەرەنسادا یاری نەکردووە، بەڵام وادیارە ئەمە پەیامێکە بۆ کەیلۆر ناڤاسی گۆڵپارێزی کۆستاریکی، کە ئەویش ئامادەنییە خۆی بەدەستەوە بدات و شوێنی خۆی بۆ دۆنارووما لە پێکهاتەی سەرەکیدا چۆڵبکات.

دۆنارووما، گوتی “پاریس سانجێرمان پەیوەندی بە منەوە کرد و ویستی گرێبەستم لەگەڵ بکات، منیش لە لای خۆمەوە ویستم ببمە یاریزانی ئەو یانەیە”.

ئەو پەیامەکەی روونترکردەوە و گوتی “رکابەری نامترسێنێت، بەڵکو پێویستە و بۆ هەردوولا گرنگە، هەروەها یارمەتیشم دەدات ئاستی خۆم باشتر بکەم”.

گۆڵپارێزی نوێی پاریس سانجێرمان، دووپاتیکردەوە “بۆ ئەوەی یاری بکەم هاتوومەتە ئێرە و هەموو هەوڵێکم دەخەمەڕوو بۆ ئەوەی بەشێوەی سەرەکی یاری بکەم، ئاساییە رکابەری لە نێوانماندا هەبێت، هیچ کێشەیەک نییە”.

گۆڵپارێزی ئیتاڵی پەسنی گۆڵپارێزی کۆستاریکی دا و گوتی “ناڤاس کەسێکی جیاوازە، ئەو هاوڕێمە”. ئەو گوتیشی “هەروەها بوونی کیلیان ئێمباپێش لە تیپەکەماندا زۆر گرنگە، بەڕاستی تا دێت پەیوەندییەکانمان بەهێزدەبن”.

جیانلویجی دۆنارووما، بەبێ بەرامبەر پەیوەندی بە ریزەکانی پاریس سانجێرمانەوە کردووە و تاوەکو 2026 یاری بۆ دەکات.

By ubnt

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *