دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە بریکارەکانی FBI هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەی لە مار-ئا-لاگۆی ویلایەتی فلۆریدا، لەکاتێکدا کوڕەکەی دانی بەوەدانا کە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەیەکدا هاتووە لەبارەی گواستنەوەی تۆمارە فەرمییەکانی سەرۆکایەتی ترەمپ لە کۆشکی سپی بۆ هاوینەهەواری فلۆریدای خۆی.
گەڕانی بێ وێنە لە ماڵی سەرۆکێکی پێشوودا دەبێتە هۆی هەڵکشانی گەورە لە لێکۆڵینەوەکانی تۆمارەکاندا، یەکێکە لەو چەند لێکۆڵینەوەیەی کە ترەمپ ڕووبەڕووی دەبێتەوە سەبارەت بە کاتەکانی لە پۆستەکەی و کاروباری تایبەتی خۆی.
وەزارەتی داد رەتیکردەوە هیچ لێدوانێک لەسەر ئەو هەڵکوتانە بدات، کە ترەمپ لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە “گرووپێکی گەورەی ئەفسەرانی FBI” لەخۆدەگرێت.

ئۆفیسی مەیدانی FBI لە میامی دەستبەجێ وەڵامی داوای لێدوانی نەدایەوە.
ئیریک ترەمپ یەکێکە لە منداڵە پێگەیشتوەکانی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، بە فۆکس نیوزی راگەیاندووە، گەڕانەکە بریتی بووە لە سندوقی بەڵگەنامەکان کە ترەمپ لە کۆشکی سپییەوە لەگەڵ خۆی هێناوە، هەروەها باوکی چەند مانگێکە هاوکاری لەگەڵ تۆمارە نیشتمانییەکان دەکات لەسەر ئەو بابەتە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بابەتە بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز پشتڕاستی کردەوە کە پێدەچێت ئەو هەڵمەتە پەیوەندی بە گواستنەوەی تۆمارە نهێنییەکانی ترەمپەوە هەبێت لە کۆشکی سپییەوە.
ترەمپ وتی موڵکەکە “لە ئێستادا گەمارۆ دراوە و داگیرکراوە”. ئاماژە بە هۆکاری هەڵکوتانە سەری نەکراوە.
ترەمپ زیادی کرد: دوای کارکردن و هاوکاری لەگەڵ دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەت، ئەم هەڵکوتانە سەر ماڵەکەم نە پێویست بوو و نە گونجاو بوو.
دۆناڵد ترەمپ