رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی خەڵاتی پێلاوی ئاڵتونی بردەوە

یاریزانی ھەڵبژاردەی پۆڵەندا و یانەی بایەرن میونشن لە خولی پلە یەکی ئەڵمانیا (بۆندسلیگا) رۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی، لە رێورەسمێکدا خەڵاتی “پێڵاوی ئاڵتونی” کە دەدرێتە گۆڵکاری خولەکانی تۆپی پێی ئەورووپا، پێبەخشرا.

لیڤاندۆڤیسکیی تەمەن ٣٣ ساڵان، کە وەرزی ٢٠٢٠-٢٠٢١ بە تۆمارکردنی ٤١ گۆڵ توانی ژمارەی پێوانەیی تۆمارکردنی زۆرترین گۆڵ لە وەرزێکی بوندسلیگادا لە ھێرشبەری ئەڵمانی گێرد مولر (٤٠ گۆڵ) وەربگرێت و ژمارەکە بەناوی خۆیەوە تۆمار بکات، لە رێورەسمێکدا لە شاری میونشنی ئەڵمانیا پێڵاوی ئاڵتونی وەرگرت.

ليڤاندۆڤسکی لە رێورەسمەکەدا باسی لە ھەستی خۆی کرد و گوتی: “زۆر دڵخۆشم بۆ ئەوەی توانیم ئەم شانازییە گەورەیە بەدەست بھێنم. زۆر سوپاس بۆ خێزانەکەم، یاریزانانی ھاوڕێم، تیمی تەکنیکی و ھاندەرانی بایەرن. پاڵپشتیی ئەوان نەبوایە ئەم سەرکەوتنەم بەدەست نەدەھێنا.

جێی ئاماژەیە، ئەستێرەی ھەڵبژاردەی ئەرژەنتین و یانەی پاریس سان جێرمان (PSG) لیۆنێل میسی، زۆرترین جار (شەش جار) ئەم خەڵاتەی بردووەتەوە.

By ئابوري نيوز

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *