ریال مەدرید لە کارەساتێکی گەورە رزگاریبوو

یانەی ریال مەدرید بەر لە ئەنجامدانی یارییەکەی ئەمشەو بەرامبەر یانەی لیڤانتێ لە رووداوێکی مەترسیدار رزگاریبوو.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی و نزیک لە یانەی ریال مەدرید بڵاویکردەوە، کاتێک فرۆکەی یانەی ریال مەدرید بەرەو ڤالێنسیا بەڕێگەوەبوو بۆ ئەنجامدانی یارییەکەیان بەرامبەر لیڤانتێ، خەریکبوو بەریەککەوتنێکی مەترسیدار لەنێوان فرۆکەی یانەکە و فرۆکەیەکی دیکە رووبدات، بە جۆرێک لە یەکدی نزیکبوونەتەوە کە مەترسی لەسەر هەردوو فرۆکەکە دروستبووە، بەڵام لە کۆتاییدا هەردووکیان بەسەلامەتی رزگاریان بوو و شاندی یانەی ریال مەدرید گەیشتە ڤالێنسیا.

میدیای ئیسپانیا دەڵێت ” ئەگەر ئەوە بەریککەوتنە روویدابا، کارەساتێکی گەورەی لێدەکەوتەوە “.

By ئابوري نيوز

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *