ریاڵ مەدرید یاریی كلاسیكۆی لە نێو كامپ نۆ بردەوە

لە چوارچێوەی یارییەكانی هەفتەی دەیەمی خولی یانەكانی ئیسپانیا و لە یاریی لوتكەی ئەو خولەدا یانەی بەرشەلۆنە لەسەر یاریگای كامپ نۆی تایبەت بە یانەكەی میوانداری یانەی ریاڵ مەدریدی كردو یارییەكەشی بە ئەنجامی 1-2 گۆڵ پێ دۆڕاند.

لە نیوەی یەكەمی یارییەكەو لە خولەكی 32 داڤید ئالابا گۆڵی پێشكەوتنی بۆ یانەی شاهانە تۆماركردو نیوەی یەكەمی یارییەكە بە پێشكەوتنی یانەی مێرەنگی كۆتایی هات، لە نیوەی دوەم و لە خولەكی 93ی یارییەكەدا لۆكا ڤاسكێز گۆڵی دوەمی بۆ یانەی ریاڵ مەدرید تۆماركرد، پێش كۆتایی هاتنی یارییەكەش ئەگوێرۆ گۆڵێكی بۆ یانەی بەرشەلۆنە تۆماركرد.

بەم سەركەوتنە یانەی ریاڵ مەدرید توانی بە كۆكردنەوەی 20 خاڵ و بە شێوەیەكی كاتی خۆی بگەیەنێتە پلەی یەكەمی ریزبەندی.

ئەنچیلۆتی راهێنەری یانەی شاهانە ئەمە جاری یەكەمی بو كە وەك راهێنەری ئەو یانەیە لەسەر یاریگای كامپ نۆ سەركەوتن تۆماربكات و ئەگوێرۆش لە یەكەمین بەشداریدا لە یاریی كلاسیكۆ گۆڵێكی تۆماركرد.

By ئابوري نيوز

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *