رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران.

وەزیری دەرەوەی ئێران، حوسێن ئەمیر عەبدوللاهیان رایگەیاند کە بۆ زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی و گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی دەبێت سەرجەم لایەنەکان “پێداگری و سووربوونی خۆیان” بخەنەڕوو.

بەپێی ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، عەبدوللاهیان و ‎نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، جۆزێپ بۆرێل لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا هەڵسەنگاندنیان بۆ دانوستانەکانی ڤیەننا کە کۆتایی هاتووە، ئاەنجامداوە.


عەبدوللاهیان، گوتی: “شاندی دانوستکاری ئێران بۆ گەیشتن بە رێککەوتن بە ئیرادە و جیدییەتەوە بەشدارییان لە کۆبوونەوەکانی ڤیەننا کردووە. بیرۆکەی بونیاتنەرانەیان بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە ماون خستووەتەڕوو. چاوەڕوانیمان ئەوەیە کە سەرجەم لایەنەکان بۆ گەیشتن بە دەقی کۆتایی پێداگری و سووربوونیان بخەنەڕوو”.

وەزیری دەرەوەی ئێران، بەهۆی هەوڵەکانیەوە بە ستایشەوە باسی بۆرێل-ی کرد و گوتی: “رێککەوتنی کۆتایی، دەبێت دەوڵەتی ئێران ماف و بەرژەوەندییەکانی دەستەبەر بکات و گەرەنتی ئەوە بەدەست بهێنێت کە سزاکان بەشێوەیەکی کاریگەر و سەقامگیر هەڵدەگیرێن”.


نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، جۆزێپ بۆرێل لە گوتارەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد کە لە دوایین دانوستانەکانی ڤیەننادا پێشکەوتنێکی رێژەیی بەدەستهاتووە.

سەرچاوە: https://aburi.news/

لینکی تلیگرام: https://t.me/hawalaburi

رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران

By ubnt