ئەمڕۆ رۆژی پێنجشەممەی وەزارەتی نەوتی عێراق کۆی گشتی هەناردە و داهاتی نەوتی بۆ مانگی تەمموز راگەیاند و ئاماژەی بەوەدا کە داهاتەکەی لە 10 ملیار دۆلار تێپەڕیوە.
وەزارەتی بەبازاڕكردنی نەوتی كۆمپانیای سۆمۆ لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەپێی ئاماری كۆتایی كە دەرچووە، بڕی هەناردەی نەوتی خاو بۆ مانگی تەمموز 102 ملیۆن و 385 هەزار و 49 بەرمیل بووە، كە داهاتەكەی 10 ملیار و 368 ملیۆن بەرمیل بووە و ٣٥٢ هەزار دۆلارە.
ئاماژهی بهوهشكرد، “كۆی ئەو بڕە نەوتە خاوانەی بۆ مانگی تەمموز لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە هەناردە كراوە 99 ملیۆن و 965 هەزار و 94 بەرمیل بووە، هاوكات بڕی هەناردەی نەوتی كەركوك لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە 2 ملیۆن و 344 بەرمیل بووە”. هەزار و 536 بەرمیل نەوت، لە کاتێکدا بڕی هەناردەی پاڵاوگەی بەیجی بۆ ئوردن 75 هەزار و 419 بەرمیل نەوت بووە، ئاماژەی بەوەشکردووە، “تێکڕای نرخی هەر بەرمیلێک 101 هەزار و 268 دۆلار بووە”.
وە ئاماژەی بەوەدا کە “بڕە هەناردەکراوەکان لەلایەن 35 کۆمپانیای نێودەوڵەتی بە نەتەوە جیاوازەکانەوە بارکراون، لە بەندەرەکانی بەسرە، خور ئەلعەمایا، مۆنۆ-بۆی لەسەر کەنداو و بەندەری جەیهانی تورکیا”.