زیانەکانی دانیشتن لەسەر كورسی بۆ ماوەیەكی زۆر چین

بەشێكی زۆر لە كارەكان رەنگە سروشتیان بەو شێوەیە بێت كە پێویست بكات دابنیشیت بۆ ماوەیەكی زۆر، ئەمەش چەندین مەترسی لەسەر تەندروستی دروستدەكات، ئەگەری توشبون بەم نەخۆشییانە زیاد دەكات.

1. ماسولكەكانی قاچ و سمت لاواز دەبن بەهۆی ئەوەی پەستانیان بۆ ماوەیەكی زۆر دەچێتە سەر.

2. كێشی جەستە زیاد دەكات، پرۆسەی تێكشكانی شەكر و چەوری لە جەستەدا خاودەبێتەوە، كەمی جوڵەش وادەكات كێش زۆربێت.

3. ئازاری پشت و بڕبرەكان زیاد دەكات، ماسولكەكان لاواز دەبن.

4. مەترسی توشبون بە خەمۆكی زیاد دەكات، چونكە پەیوەندییەكی بەهێز هەیە لە نێوان كەمی جوڵەی جەستە و توشبون بە خەمۆكی.

5. مەترسی شێرپەنجە زیاد دەكات، بەتایبەتی شێرپەنجەی سی، هێلكەدان و قۆلۆن.

6. ئەگەر توشبون بە نەخۆشییەكانی دڵ زیاد دەكات.

7. مەترسی توشبون بە نەخۆشی شەكرەی هەیە.

8. ئازاری شان و مل دروستدەكات.

By ubnt

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *