سعودیە و ئیمارات بڕی شەش ملیار دۆلار بۆ پاڵپشتی ئۆپەراسیۆنەکانیان لە عێراق تەرخان دەکەن

ئەمڕۆ دووشەممە، عەبدولڕەزاق ئەلزوهێری، سەرۆکی فیدراسیۆنی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق ڕایگەیاند، سعودیە و ئیمارات شەش ملیار دۆلاریان بۆ پاڵپشتیکردنی ئۆپەراسیۆنەکانیان لە عێراق تەرخانکردووە.

ئەلزوهێری لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی شەفەق نیوز گەیشتووە، ئاماژەی بەوەکردووە، “پێویستە عێراق هاوسەنگ بێت لەگەڵ جیهان و لە قاڵبدانی پرۆسەی بازرگانی لە ئاستی جیهانیدا، بە لەبەرچاوگرتنی ستانداردەکانی بانکی نێودەوڵەتی، هەروەها ئۆتۆماتیکی تەواوی هەبێت لە پرۆسەی چوونە ژوورەوە و دەرچوون لە کاڵاکان”. .”

ئاماژەی بەوەشکرد، “لەگەڵ ئیمارات و سعودیە ڕێککەوتن کراوە بۆ پێکهێنانی ئەنجومەنی بازرگانی”، ئاماژەی بەوەشکرد “سعودیە و ئیمارات شەش ملیار دۆلاریان تەرخانکردووە بۆ پاڵپشتیکردنی ئۆپەراسیۆنەکانیان لە عێراق”.

ئەلزوهێری جه ختی له سه ڕ پێویستی ” هه بوونی به ڕنامه یه کی ته واو له گومرگ و به نده ڕه کان” کرده وه ، ئاماژه ی به وه دا که “هه نگاوی یه که م به تۆمارکردنی داتا بۆ بازرگانان و تۆمارکردنی کۆمپانیاکان ده ستیپێکرد و ئه مه پاڵپشتییه کی گه وره یه که فیدراسیۆنی… ژوورەکان لە ئەنجومەنی وەزیران و نەتەوە یەکگرتووەکان بەدەستیان هێنا، و گەیشتە قۆناغێکی باش، وەک چۆن چووینە قۆناغێکی (سویفت)، واتە گواستنەوەی پارە لە جیهانی بازرگانیدا، هاوردەکار و هەناردەکار، ناسراوە، کە عێراق دەکاتە یەکێک لە وڵاتە پێشکەوتووەکان.

By ئابوري نيوز