ئەمڕۆ پێنجشەممە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند کە لەگەڵ سریلانکا گەیشتوونەتە ڕێککەوتن لەسەر پلانێکی ڕزگارکردن بە بەهای ٢.٩ ملیار دۆلار لە ماوەی چوار ساڵدا، بۆ یارمەتیدانی ئەو وڵاتەی کە لە قەیرانێکی قووڵی ئابووریدا نوقم بووە.
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیەکدا دوای نۆ ڕۆژ لە دانوستان لە کۆڵۆمبۆی پایتەختی سریلانکا ڕایگەیاند: ئامانجەکانی بەرنامە نوێیەکەی سریلانکا کە لەلایەن سندوقی دراوی نێودەوڵەتییەوە پشتیوانی دەکرێت، گەڕاندنەوەی سەقامگیری ئابووریی گەورە و بەردەوامیی قەرزەکانە.
سریلانکا لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا قەرزی دەرەکییەکەی کە بڕی ٥١ ملیار دۆلار بوو، قەرزەکانی نەدابوو، چونکە دەیزانی لە مانگی تەمموزدا ڕێژەی هەڵاوسانی وڵاتەکەی گەیشتە ٦٠.٨%، بەڵام ئابووریناسە سەربەخۆکان دەڵێن ئەو قەرزە ١٠٠%ی تێپەڕاندبوو.
شایانی باسە لە سەرەتای مانگی تەمموزی ساڵی رابردوودا خۆپیشاندانی گەورە لەلایەن خەڵکی توڕەی سریلانکاوە بووە هۆی رۆیشتنی سەرۆکی ئەو وڵاتە، گۆتابایا راجاپاکسا کە پەنای بۆ سەنگافورە برد. ئێستا لە تایلەندەیە و لەوێش شوێنی نیشتەجێبوونی کاتی بەدەستهێناوە.
سەرچاوە: “فرانس پرێس”