ستیفان لۆفین سه‌رۆك وه‌زیرانی سوید ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی له‌پۆسته‌كه‌ی راگه‌یاند و داوای له جێگره‌كه‌ی له پارتی سۆسیال دیموكرات كرد، پۆسته‌كه‌ی پڕبكاته‌وه، به‌وه‌ش ماگدالینا ئاندرسۆن وه‌زیری دارایی بوه یه‌كه‌م ژن كه پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران وه‌ربگرێت.
له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، ستیفان لۆفین، حه‌وت ساڵی ئه‌ركه‌كانی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران به “سه‌رسوڕهێنه‌ر” وه‌سف كرد و رایگه‌یاند، “پیاوێكی چینی كرێكار ئه‌م شانازییه گه‌وره‌یه‌ی هه‌بو بۆ به‌ڕێوه‌بردنی سوید بۆماوه‌ی چه‌ندین ساڵ”.
هه‌فته‌ی ڕابردو ماگدالینا ئاندرسۆن وه‌ك جێگری ستیفان لۆفین سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی سوید هه‌ڵبژێردرا، چاوه‌ڕوانده‌كرێت كه وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستبه‌كاربێت، به‌و مه‌رجه‌ی كه ده‌نگی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ستبهێنێت.
هه‌رچه‌نده سوید وڵاتێكی پێشه‌نگه له یه‌كسانی ڕه‌گه‌زیدا، به‌ڵام هیچكاتێك ژنێك پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی وه‌رنه‌گرتوه، به پێچه‌وانه‌ی هه‌مو وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپای باكور، ڕاگه‌یاندنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی ستیفان لۆفینیش كه‌متر له ساڵێك پێش هه‌ڵبژاردنی یاسادانانی سوید دێت.
له ماوه‌ی كاركردنیدا ستیفان لۆفین وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران ڕوبه‌ڕوی چه‌ندین گرفت بوه‌وه له‌وانه‌ش زیادبونی توندڕه‌وی و قه‌یرانێكی كۆچ و ته‌ندروستی، پێشتریش پارتی چه‌پی سوید، هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه‌ی له‌حكومه‌ته‌كه‌ی كردبو، ئه‌گه‌ر پرۆژه‌ی نرخی كرێی ئازاد نه‌كشێنێته‌وه كه بوه هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی زۆربه‌ی كاڵا و شتومه‌كه‌كان له‌و وڵاته.