سویسرا هاوردەکردنی زێڕ لە ڕووسیا قەدەغە دەکات

سویسرا هاوردەکردنی زێڕی لە ڕووسیا قەدەغە کردووە، هاوشێوەی ئەو هەنگاوەی یەکێتی ئەوروپا لە ٢١ی تەمموزدا لە پاکێجێکی سزادا کە لەلایەن ڕۆژئاواوە بەسەر مۆسکۆدا سەپاندووە وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە ئۆکرانیا.

ئەنجوومەنی فیدراڵی کە وەک حکومەت لە سویسرا کاردەکات، ڕایگەیاندووە کە قەدەغەکردنی هاوردەکردنی زێڕ لە دوێنێ چوارشەممەوە کەوتۆتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەپێی ئەو سزایانە سویسرا “کڕین و هاوردەکردن یان گواستنەوەی زێڕ و بەرهەمەکانی لە” قەدەغە دەکات ڕووسیا”.

هاوردەکردنی زێڕ

سویسرا کە چەندین کارگەی توانەوەی زێڕ لەخۆدەگرێت، بە هەڵوێستی بێلایەنی خۆی ناسراوە، بەڵام لە چەند ڕۆژی دوای سەرهەڵدانی شەڕ لە ئۆکرانیا بێلایەنی ئاسایی خۆی شکاند، بە سەپاندنی سزاکان بە شوێنپێی یەکێتی ئەوروپادا کەوت. وە هەڵوێستی ئەو سەبارەت بە قەدەغەکردنی هاوردەکردنی زێڕ، جێگەی چاوەڕوانییەکی چڕ بووە.

بەپێی زانیارییەکانی بلومبێرگ، مانگی ئایاری ساڵی رابردوو سێ تۆن زێڕی بەڕەچەڵەک رووسی لە بەریتانیا هاوردەکراوە، بەبێ ئەوەی ئەگەری پشتڕاستکردنەوەی ئەو کۆمپانیایە هەبێت کە ئەو کاڵایانەیان هێناوەتە سویسرا.

لە ژێر رۆشنایی نادڵنیایی دەوروبەری ئەم هاوردەکردنانە، کۆمەڵەی بەرهەمهێنەران و بازرگانانی کانزا بەنرخەکانی سویسرا پەیوەندی بە ئەندامەکانییەوە کرد و پشتڕاستی کردەوە کە هیچ کامیان بەرپرسیار نین لەم هاوردەکردنانە.

گومرگی سویسرا ئاشکرای کرد کە لە ژێر رۆشنایی ئەو سزا سەپێنراوانەدا لێکۆڵینەوە لەو هاوردەکردنانە دەکەن، جەختیشی لەوە کردەوە کە هاوردەکردنی زێڕ لە رووسیاوە قەدەغە نییە.

گومرگەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە سزاکان کاریگەرییان لەسەر هەناردەکردنی زێڕ هەیە نەک هاوردەکردن.

لە چوارەمین پاکێجی سزاکاندا کە یەکێتی ئەوروپا لە ١٥ی ئازاردا سەپاند، قەدەغەکردنی فرۆشتن، دابینکردن، گواستنەوە یان هەناردەکردنی بەرهەمی لوکس بۆ ڕووسیا، لەوانە زێڕ، زیو، مرواری و ئەڵماس، دیاریکرابوو.

بەڵام لە 21ی تەمموزدا یەکێتی ئەوروپا قەدەغەکردنی هاوردەکردنی زێڕی لە ڕووسیا زیاد کرد، لەنێویاندا لە شێوەی پاودەر، فلیک یان پارچە.

سویسرا چەندین کارگەی ریسایکلکردنی زێڕ یان توانەوەی زێڕی هەیە. ئەم کەرتە 1500 هەلی کاری ڕاستەوخۆ دەڕەخسێنێت، بەپێی کۆمەڵەی پەیوەندیدار.

telegram

By ئابوري نيوز