سەرچاوەیەک له‌ تیمی دانوستانكاری ئێران له‌ ڤییەننا زانیاری له‌باره‌ی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی ده‌خاته‌ڕو

سەرچاوەیەکی نزیک لە تیمی دانوستانکاری ئێران لەگفتوگۆکانی ڤیەننا دوپاتیکردەوە، کە له‌ خولی هەشتەمی دانوستانەکان تاوتوێی مەسەلە گرنگەکان ده‌كرێت و تیایدا باس لەوە ده‌كرێت، کە بەزوترین کات بگه‌نه‌ رێککەوتن.

سەرچاوەیەکی نزیک لە تیمی دانوستانکاری ئێران بە ئاژانسی هەواڵی تەسنیم-ی ئێرانی، “دوای رێککەوتن لەسەر میکانیزم و ئەجێندای رێککەوتننامەکە لە خولی پێشودا، ئێستا دەچینە ناو گفتوگۆی پاشکۆیەکەوە له‌باره‌ی دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “ئەگەر لایەنەکانی تر ئامادەن تیشک بخەنە سەر ناوەڕۆکی رێككه‌وتنه‌كه‌، دەتوانین بەرەو پێشەوە بڕۆین، تاران بە تەواوی هێزەوە بەشداری دانوستانەکان دەکات و هەتا پێویست بێت لە ڤییەنا دەمێنێتەوە”.
تاران پابەندە بە گەیشتن بە رێککەوتنێکی باش لە کەمترین کاتی گونجاودا
سەرچاوەیەکه‌ باسی له‌وه‌شكرد، وڵاتەکەی پابەندە بە گەیشتن بە رێککەوتنێکی باش لە کەمترین کاتی گونجاودا، لەگەڵ ئەوەشدا ئه‌وان بە دوا وادەی دەستکرد رازی نابن و ئەو دوا وادەیەش وایان لێناکات هێڵە سورەکانیان پشتگوێ بخەن.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، “پێشکەوتن لە دەقی ئه‌تۆمی لە خولی پێشوی گفتوگۆماندا دەریخست کە ئێران بە جددی هەڵیگرتبو و نەرمییەکی تەواوی نیشاندابو”، جەختیشیکردەوە کە کاتی ئەوە هاتوە لایەنەکانی تر ئیرادەیەکی باش نیشان بدەن لەسەر سزا سەپێندراوەكان بەسه‌ر تاراندا.

سەرچاوەکە رونیشیكرده‌وه‌، “ئێمە ئێستا حوکم نادەین” چاوەڕێ دەکەن و دەیبینن کە ئایا پاریس رۆڵی “دروستکەر یان تێکدەر” هەیە بۆ رێکكەوتنەکە لە خولی هەشتەمدا.

By ئابوري نيوز

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *