سەرۆک کۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا بە سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین-ی راگەیاند، بەردەوامیدان بەو پێشهاتە ئەرێنییانەی لە کۆبوونەوەکانی ئیستانبوڵ بەمەبەستی کردنەوەی رێگایەک بۆ ئاشتی لەنێوان رووسیا و ئۆکراینا بەدەست هێندرا لە بەرژەوەندی هەموو لایەکدایە.
سەرۆک کۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەی بەوە داوە، بەردەوامیدان بەو پێشهاتە ئەرێنییانەی لە کۆبوونەوەکانی ئیستانبوڵ بەمەبەستی کردنەوەی رێگایەک بۆ ئاشتی لەنێوان رووسیا و ئۆکراینا بەدەست هێندرا لە بەرژەوەندی هەموو لایەکدایە.
ئەردۆغان ئاماژەی دا بە گرنگی راگەیاندنی ئاگربەست، کارکردنی رێڕەوی مرۆیی بەشێوەیەکی کاریگەر و گواستنەوەی هاووڵاتییانی مەدەنی بەشێوەیەکی ئاسایش پارێزراو و تیشکی خستە سەر ئەوەی تورکیا ئەوەی لە توانایدا بێت ئەنجامی دەدات بۆ هێنانەدی ئاشتی یەکجارەکی و راگرتنی ئەم رووداوانە کە زیان بە هەموو کەسێک دەگەیەنن.
سەرۆک کۆماری تورکیا داواکارییەکەیشی دووپات کردەوە بۆ کۆبوونەوەی سەرکردەکان لە میانی پرۆسەی ئیستانبوڵ کە دەرفەتێکی زۆر گرنگە بۆ دانوستانەکانی نێوان رووسیا و ئۆکراینا