سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن رایگەیاند، لەگەڵ هاوتا چینییەکەی، شی جین پینگ، لەبارەی باجی گومرگی کە بەسەر چیندا سەپێنراوە، کۆدەبێتەوە.
بایدن دوای گوتارێکی لەبارەی کۆرۆنا لە کۆشکی سپی وەڵامی پرسیارەکانی رۆژنامەنووسانی دایەوە.
ناوبراو لە لێدوانێکدا لەسەر رەخنەکانی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای شیڤرۆن کە یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیا نەوتییەکانی ئەمریکا کاتێک گوتبووی: “ئیدارەی بایدن باوەڕپێکراویی پیشەسازی نەوت و گازی لەدەستداوە” رایگەیاند: “ئەو کەمێک هەستیارە”.
لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا لێخۆشبوونی کاتی لە باجی فیدراڵی لەسەر پڕۆژەکانی ژێرخانی وڵاتەکە دەدات، بایدن گوتی: “ئەم ئەگەرە بە دوور دەزانێت”.
کاتێک پرسیاری لێکرا کە ئایا گۆڕانکاری لە باجی گومرگی بەرامبەر چین روودەدات، سەرۆکی ئەمریکا، بایدن گوتی: “بەنیازم لەگەڵ (سەرۆکی چین) شی کۆببمەوە، تا ئێستا وادەی کۆبوونەوەکەمان دیاری نەکردووە”.