سەرۆکی یەدەگی فیدڕاڵی جێرۆم پاوڵ وتی کە گۆڕانی نوێی ئۆمیکرۆن و بەرزبوونەوەی ئەم دواییانە لە ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا مەترسی لەسەر گەشەی ئابووری ئەمریکا دروست دەکات.
پاوڵ وتی ئۆمیکرۆن دەبێتە هۆی نادڵنیایی زیاتر دەربارەی پێشبینیەکانی هەڵئاوسان و خێرایی دامەزراندن.
ڕوونیشی کردەوە کە گەورەترین کێشە کە پەیوەندی بە نەخۆشی کۆرۆنا هەیە و گۆڕانە نوێیەکەی ئەوە بوو. کە ئەمە دەبێتە هۆی خاوکردنەوەی پێشکەوتن لە بازاڕی کار و تێکچونی زیاتر لە کۆت و زنجیرەکانی دابینکردن.
سەرۆک جۆ بایدن لە ڕۆژی دووشەممەی پێشوودا گوتی کە ویلایەتە یەکگرتووەکان داخستنی تەواوی ناسەپێنێت یان سنوردارکردنی گەشتەکان، وە بەڕێوبەرایەتیەکەی و ڕاوێژکارەکانی کاریگەری گۆڕانی ئۆمیکرۆن هەڵدەسەنگێنن و جەختیان کردەوە: “پێویست بەم هەموو ترسە ناکات”
لە کۆتایی دانیشتنی ڕۆژی دووشەممەدا، تێکڕای پیشەسازی داو جۆنس 0.7٪ بەرزبۆوە بۆ 35,136 خاڵ، پیرستی ئێس&پی 500 1.3٪ بەرزبۆوە بۆ 4,655، لە کاتێکدا ناسداک 1.9٪ بۆ 15,783 هەڵکشا.