سەرۆکی هەرێمی کوردستان: ئەوەی قەتەر لە مۆندیالدا بەدەستی هێنا، درەوشاوەییەکە کە گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان شانازی پێوە دەکەن

ڕۆژی دووشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕێکخستنی مۆندیال لەلایەن قەتەرەوە سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا.

نێچیرڤان بارزانی لە تویتێکدا بۆی نووسیویەتی، پیرۆزبایی لە دەوڵەتی قەتەر و میری قەتەر، جەنابی شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی و گەلی برای دەکەین بۆ ئەو سەرکەوتنە ناوازەیەی کە بەدەستیان هێنا لە میوانداریکردن و ڕێکخستنی جامی جیهانی ٢٠٢٢. پیرۆزە .”

دوێنێ سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر بانگهێشتی فەرمی دەوڵەتی قەتەر، جگە لە سەرۆکایەتییەکانی عێراق بەشداری یاری کۆتایی جامی جیهانی کرد.

By ubnt