سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن: مامەڵەکردن لەگەڵ ئۆمیکرۆن لە ئێستادا کاری پێشینەمانە

بەڕاپۆرتی هەواڵی ئابوری، فومیۆ کیشیدا سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە یەکەم ئەولەویەتی حکومەت ئێستا وەڵامدانەوەیە بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا و گۆڕاوە نوێیەکەی.

کیشیدا سەرۆک وەزیران ئەوەشی خستەڕوو کە پێویستە لە کەم وکورتی قەرەوێڵەی نەخۆشخانەکان دوور بخرێتەوە، هەرچۆنێک بێت دۆخەکە ئاڵۆزتر بێت، جەختیشی کردەوە کە حکومەتی ژاپۆن بە پەرۆش دەبێت بۆ دابینکردنی ڤاکسینی بەرزکراو بۆ بەساڵاچووان لە چەند مانگی داهاتوودا

پێشتر کیشیدە ئاماژەی بەوەدابوو کە لەبەر ڕۆشنایی زۆری ڕێژەی توشبوون بە ئۆمیکرۆن، دەبێت کۆنتڕۆڵەکانی سنووری ئێستا تا کۆتایی مانگی شوبات پارێزراو بن و حکومەتی ژاپۆنیش بڕیاری داوە قەدەغەی چوونەژوورەوەی بیانییە نەدانیشتووەکان تا کۆتایی مانگی شوبات درێژبکاتەوە

قەدەغەی چوونەژوورەوەی بیانی بۆ ژاپۆن لە 30ی تشرینی دووەمەوە بەردەوامە، دوای ئەوەی ئەو وڵاتە یەکەم حاڵەتی گۆڕانیئۆمیکرۆنی نوێ پشتڕاست کردەوە و حکومەتی ژاپۆنیش سەرەتا بۆ ماوەی مانگێک ئەو ڕێوشوێنانەی ناساند.

By ubnt

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *