سەرۆک کۆماری فینلاند، ساولی نینیستۆ وێڕای ئاماژەدان بەوەی لەو باوەڕەدایە بەر لە لووتکەی ناتۆ کە هەفتەی داهاتوو لە ئیسپانیا بەڕێوە دەچێت لەگەڵ تورکیا دەگەنە رێککەوتن، رایگهیاند: “پێموایە بەر لە ئەیلوول فینلاند دەبێتە ئەندام لە ناتۆ”.
ساولی نینیستۆ لەبارەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تورکیا بۆ بوونە ئەندامی وڵاتەکەی لە ناتۆ له لێدوانێكدا بۆ تەلەڤیزیۆنی فهرمی فینلاند، ئاماژهی بهوه كرد تورکیا لە داواکارییەکانی پاشگەز نەبووەتەوە و رایگهیاند: “سەرەڕای ئەوە پێشکەوتن لە کۆبوونەوەکان هاتووهته ئاراوه و دانوستانەکان بەردەوامن. لەو باوەڕەدام لەگەڵ تورکیا دەگەینە رێککەوتن لە لووتکەی ناتۆ کە لە ئیسپانیا ئەنجام دەدرێت”.
هاوكات وەزیری دەرەوەی سوید، ئان لیندێ لەبارەی دانوستانەکانی ناتۆ لە برۆکسڵ پایتەختی بەلجیکا بە ئاژانسی فەرمیی وڵاتەکەی راگەیاندووە، دیدار و کۆبوونەوە لە نێوان تورکیا و سوید بنیاتنەر بوون، ههروهها گوتوویهتی: ” گرنگترین شت بەردەوامیدانە بە کۆبوونەوەکان”.
ئان لیندێ باسی لەوەیش کردووه خۆیشیان بۆ ئەوە ئامادە کردووە كه لەوانەیە دانوستانەکان ماوەیەکی زۆر بخایەنن.